وتەبێژی یەكێتی: رۆژی شەممەی داهاتوو لە شاری سلێمانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە و هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە لە سیستمی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەشدا تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و كار بە سیستمی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بكرێت”.

ئاشكراشیكرد، رۆژی شەممەی داهاتوو یەكێتی و پارتی لە شاری سلێمانی لەسەر كێشەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، “كێشەكان چارەسەربكرێن و رێككەوتنەكانی پێشتر بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم كە ئەنجامدراون جێبەجێبكرێن، تیمی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەكانی حكومەت دەكاتەوە و ئێمە دەمانەوێت ئەو كێشانەی كە هەن بە دانوستان لەنێوانماندا چارەسەربكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share