لەبارەی کاتی کارکردنیان هۆشداری بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، هەر بریکارێکی خۆراک پابەندنەبێت بە کاتی کردنەوەی دوکانەکەی لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کاتی کردنەوەی دوکانەکانی بریکارەکانی خۆراک لە هەشتی بەیانییەوە بۆ چواری پاشنیوەڕۆیە و پێویستە هەموویان پابەندبن بە کارکردنیان لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر بریکارێکی خۆراک پابەندنەبێت بە کاتی کردنی رووبەڕووی لێپێچینەوە یاسایی توند دەبێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە شێوازی کارکردنی بریکارەکەی هەیە، دەتوانێت ئاگادارمان بکات بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین”.

 

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: لە سلێمانی کەمترین کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share