400 هەزار تۆن گەنم و ئارد هاوردە دەكرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، 150 هەزار تۆن ئاردی ئوسترالی و 250 هەزار تۆن گەنمی كڕیوە و ئاردی ئوسترالی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکات.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، 150 هەزار تۆن ئاردی ئوسترالییان کڕیوە بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا و دەیانەوێت پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك خێراتر بكەن، بۆ ئەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا داببەزێت.

هاوكات حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، 250 هەزار تۆن گەنمیان كڕیوە و لە مانگی شوباتدا دەگاتە عێراق.

وتیشی، ساڵانە عێراق پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک تونێلی دەربەندیخان روویدا

بابەتی دواتر

سێ كیلۆ قژ لە گەدەی كچێك دەرهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێكردەوە

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكردەوە و داوای سزادانی گەندەڵكاران دەكرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان كەس خۆپیشاندانیان لە بەغداد ئەنجامدا، داوادەكەن…
Total
0
Share