ئاسایشی سلێمانی حەوت داواکراوی هەڵاتووی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  حەوت داواکراوی لە یاسا هەڵهاتووی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکرد.  

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات هێزەکانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی چەند هەڵمەتێکیان ئەنجامدا”.

لە هەڵمەتەکاندا ئاسایشی سلێمانی توانییان حەوت تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارە داواکراوەکان سەرجەمیان خەڵکی  پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت سێ لە دەستگیرکراوەکان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی کران.

دەستگیرکراوان پێکهاتبوون لە :

١-  (ھ ، م ، ح)

۲- (أ ، م ، ح  )

۳- (ج ، م ، ح )

٤- ( ق ، س ، م )

٥- (م ، ٳ ، ي )

٦- (ب ، ٲ ، ٲ )

۷- (ع ، ع ، ٲ)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ڕانیه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك ‏له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌ به‌رچه‌قۆ دراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share