400 ملیار دیناری دزراو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت

دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخ لە بەغداد دەڵێت، 400 ملیار دینار لەو پارانەی دزرابوون گەڕێندرانەوە بۆ حكومەت.

پارەكان بەشێكن لەو پارانەی لە دۆسیەی ناسراو بە “دزیی سەدە” براون و نور زوهێر تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەكە بوو كە دوای دەستگیركردنی لە ماوەی رابردوودا، بە كەفالەت و بە مەرجی گەڕاندنەوەی پارەكان ئازادكرا.

كۆی گشتیی ئەو پارانەی لە ئەستۆی زوهێر-دان، یەك تریلیۆن و 600 ملیار دینارە، ئەمڕۆ پێنجشەممە زیا جەعفەر دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەرخ ئاشكرایكرد، ناوبراو تا ئێستا 400 ملیار دیناری لەو پارانەی لە تۆمەتباران و بكەرانی تاوانی گەندەڵیی دارایی وەرگرتووە، گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

راشیگەیاند، تۆمەتبار هەیسەم جبوری جێگری پێشووتری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئێستا نۆ ملیار دیناری لە كۆی 17 ملیار دیناری دزراو گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی رافیدەین بۆ هاوڵاتییان: خۆتان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێگە ساختەکاندا بەدوور بگرن

بانکی رافیدەین پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەربارەی پێگە ئەلکترۆنییە ساختەکان ئاگادارییان دەکاتەوە. بانکی رافیدەین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و…
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە

دادگای فیدراڵیی عێراق لە كۆبوونەوەدایە و پێداچوونەوە بە داواكاریی سەدرییەكان دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران. میدیا عێراقییەکان بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share