بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێكانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشە و هاوڕێكانی رایدەگەیەنێت، مێژوو شایەتە چۆن بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا.

دەقی پەیامەكە: 

لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

گەندەڵی لە دروستكردنی منارەی مزگەوتدا كراوە

بابەتی دواتر

ژینگەی عێراق رێوشوێن بۆ سنوورداركردنی ژەهراویبوون دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جلی كوردی پێشخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە 10ی 3ی 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، چالاكییەكانی…
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share