هەوڵێك بۆ بەدەستگەیشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانك و فڕۆكەخانەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، نووسراوێكی ئاراستەی بانكی ناوەندی كردووە بۆ كارئاسانی لە بەدەستگەیشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانك و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە نووسراوی فەرمی داوام لە بانکی ناوەندی کرد سەرجەم لقەکانی ئەو 20 بانکە رێگەپێدراوەی بەشداریی مەزادی دۆلار دەکەن، لە هەموو پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە کارئاسانی بکەن بۆ هاوڵاتییان بەتایبەت بازرگان و هاوردەکاران هاوشێوەی لقی سەرەکی و لقەکانی شاری بەغداد بۆ دەستکەوتنی دۆلار بە نرخی فەرمی.

وتیشی، داوایەكی دیكەی کردنەوەی ناوەندی فرۆشی دۆلارە بۆ گەشتیاران لە سەرجەم فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێریشەوە.

ئامانج لەو داواكارییانە وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێداوە بۆ ئەوەیە گەشتیاران سوودمەندبن لەو کارئاسانییانەی لەئێستادا بانکی ناوەندی فەراهەمیکردووە بۆ دەستخستنی دۆلار بە نرخی فەرمی تا بڕی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک هاوشێوەی ئەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن.

بابەتی پێشتر

یەکێتی بەشداریی چۆن هەڵبژاردنێک دەکات؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دوو كۆمپانیا لە هەولێر تۆمەتبارن بە بردنە دەرەوەی پارە بۆ خەڵكی نەناسراو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share