ناوەرۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی ئاشكراكرا

شاندێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە هەرێم و دووقۆڵی تاوتوێكران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی و وەفدێکی باڵای بزوتنەوەکەوە پێشوازیلێکرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئالنگارییەکاندا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد لە چێوەی دەستوور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا کردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share