میدیای فەرمیی یەكێتی: هەڵمەتێکی راوەدونان و گرتنی کادرانی ی. ن. ك لە بادینان دەستیپێکردووە

میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، هەڵمەتێکی راوەدونان و گرتنی کادرانی ی. ن. ك لە بادینان دەستیپێکردووە و دەزگا ئەمنییەکان چوونەتەسەر ماڵی رۆژنامەنووسێكیان لە بادینان.

میدیای فەرمیی یەكێتی رایگەیاند، “چه‌ند رۆژێكه‌ هەڵمەتێکی راوەدونان و گرتنی کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بادینان دەستیپێکردووە و وەک هەمیشەش تۆمەتی حازربەدەست ئامادەکراوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا هەڵمەتەکە گەیشتووەتە کادرانی راگەیاندنی یەکێتی و  پێشکەشکاری رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ دهۆك ڤەگیر محەمەد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەچنەسەر ماڵەکەی”.

جەختیشدەكاتەوە كە “مەکتەبی راگەیاندن وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو رەفتارە، پاراستنی ژیانی رۆژنامەنووسەکە دەخەتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە”.

بابەتی پێشتر

حكومەت نرخی ئارد و هێلكە و شیری هەرزان كرد

بابەتی دواتر

بەغداد.. 24 کەسی بیانی بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share