تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ماڵان وەرگەڕا

ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کۆیە، تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی بۆ ماڵان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە تانکەرێکی تایبەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لەسەر رێگەی هەولێر-کۆیە وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە گیانیلەدەستداوە و سەرنشینێکیشی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “شۆفێری تانکەرەکە بەنیازبووە ئەو بڕە نەوتەی پێیبووە، لەناو شاری کۆیە دابەشیبکات”.

 

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناحیەی چوارقورنە

بابەتی دواتر

تاقیکردنەوەکانی گەڕانەوە بۆ گەنجی سەرکەوتوو بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامدابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك…
Total
0
Share