بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە خەبات و ماندووبوونەكانیان لە یاد ناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی شیرینمان چووە ریزی شەهیدان و بەڵێنەكەی خۆی بەرامبەر خاك و خەڵكەكەی بەجێهێنا، كە ئەمەش ئاكاری هەمیشەیی پێشمەرگە و فەرماندە تێكۆشەرەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و هەرواش دەبێت.

سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “‌ئەوەی كاك ئاكام لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی خاكی كوردستاندا ئەنجامیدا، زۆر لەوە زیاتر و گەورەتربوو كە لێی چاوەڕێدەكرا. ئەو بە تەمەنێكی كەم و لێهاتووییەكی زۆرەوە داستانێكی تۆماركرد كە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بە شانازییەوە لە مێژوودا دەنووسرێتەوە”.

لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هەموو هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە كە خەبات و ماندووبوونەكانی ئەو فەرماندەیەمان لەیاد ناكەین و درێژەی پێدەدەین، كوردستان وەك چاومان دەپارێزین و هێزی كۆماندۆی كوردستان كە بەرهەمی هەوڵ و تێكۆشانی ئەو برایەمان بوو، گەورەتر و پتەوتر دەكەین و دروود بۆ رۆحی شەهید ئاكام عومەر و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەکی هەرێم دوای کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئازادکراوە

دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەڵەبجە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ناحیەی بیارە دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ناحییەکەش دەڵێت، هەر دوێنێ بە هەماهەنگی…
Total
0
Share