هێزەکانی دژەتیرۆر – CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانیان لەناوبرد

هێزەکانی دژەتیرۆر – CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە دژی تیرۆریستان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەکانی دژەتیرۆر كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، هێزەکانی دژەتیرۆر – CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان بە مەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

راگەیەندراوەكە ئاشكراشیكردووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە گوندی وادی شاهی سەر بە قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە، چەندین مۆڵگە و حەشارگە خاپوورکراون کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، تیرۆریستان سوودیان لێوەردەگرت بۆ مانەوە و خۆحەشاردان و بەکارهێنانیان بۆ هێرشکردنەسەر هاوڵاتییانی ئەو سنوورە و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی گومرگی گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هەردوو به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ و…
Total
0
Share