کەسێک دەستگیرکرا بەبیانووی دروستکردنی مزگەوت پارەی لە خەڵک سەندووە

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان بە بیانووی دروستکردنی مزگەوت راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، “مەفرەزەی یاریدەدەرێتیمان،توانیان کەسێک بەناوی (س،ب،ٲ) لەناو بازاڕی حاجیاوا دەسگیربکەن، کە ناوبراو هەڵساوە بە وەرگرتن و کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر پارە بەناوی دروستکردنی مزگەوت لە زۆربەی مزگەوتەکانی سنوورەکەمان و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر بەناوی کەسانیتر لە دووکاندار و کاسبکاران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە پێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور…
Total
0
Share