پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، پێنج تۆمەتبار لە چەمچەماڵ دەستگیرکراون کە دزییان کردبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕێک پارە و ماتۆڕسکیلێکی لێدزراوە، دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیرکران.

هەروەها لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی تر و لە چالاکییەکی جیاوازدا توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دزییان لە دوکانێکی سکرابی ئۆتۆمبێل کردبوو.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بریتییە لە، س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2022، ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992 بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی، لە یەکێک لە وانەکان وەڵامەکانی بەدڵ نەبووە،…
Total
0
Share