قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبوونەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە سلێمانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبوونەوە و جەخت لەسەر زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەکان بەمەبەستی داکۆکی لە مافە داراییەکان دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە كارەكانی بۆ خواست، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تیشک خرایەسەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەکان کردەوە بەمەبەستی داکۆکی لە مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023دا بەوپێیەی شایستەییەکی نیشتمانی سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستانە.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کاری هاوبەش کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share