بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێکدا لە شاری بەغداد خێزانێكی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی کازمییەی بەغداد ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دایک و باوکێک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە لە گەرمکەرەوە ماڵەکەیاندا، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”.

ئاشکراشیانکرد، “پیاوی ماڵەکە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دۆلار لە بودجەی 2026دا بە جێگیری دەمێنێتەوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لە بودجەی 2026دا بە جێگیری دەمێنێتەوە. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی…
Total
0
Share