وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی بە رێژەی 20% كەمبكەینەوە”.
ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم راگەیاند، “لە ماوەی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا توانیمان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتییان بە رێژەی 100% لە 1ی 6ی 2020ەوە خێراتربكەین و نرخەكەشی بە ڕێژەی 20% كەمبكەینەوە”.
راشیگەیاند، لەم كابینەیەدا توانراوە خزمەتگوزاریی (5جی) لەلایەن دوو كۆمپانیاوە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان و بۆ یەكەمجار پاكێجی خێزانی بۆ خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت فەراهەمبكرێت.