نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و بەرمیلێك جۆری برێنت لە 85 دۆلار نزیكبووەتەوە.

بەرزبوونەوەكەی نرخی نەوت لە بەرەبەیاندا گەیشتە 84.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت، بە پێچەوانەوە نرخی نەوتی خاوی تەكساس 57 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی بە 79.26 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە ماوەی 10 رۆژدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% بەرزبووەتەوە و بووژانەوەی چالاكییەكانی پیشەسازی لە چین جووڵەی زیاتری خستووتە بازاڕی وزە و بە تایبەت نەوتی خاوەوە.

سەرباری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەپێی پێشبینیی شارەزایان، چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ بازاڕی وزە لەسەر ئاستی جیهان داكشان بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share