بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 160 هەزار و 750 دینارە

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بۆ یەكەم جار 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار و 750 دینار.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزترین ئاستی تۆماركرد، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریكی لە شاری كەركوك بە 160 هەزار و 750 دینارە.

لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 160 هەزار و 500 دینارە.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە هەرێمی كوردستان، نزمترین ئاستی بەهای دۆلار ئەمڕۆ لە شاری بەسڕەیە كە 100 دۆلار بە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

شەڕەتەقە روویدا و دوو ئەفسەر بریندارن

بابەتی دواتر

یونسكۆ: زۆرترین رۆژنامەنووس لە 2022ـدا كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share