بەهۆی نوێنهكردنهوهی مۆڵهتهكانیان وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم بڕیاری راگرتنی پەخشی 29 کەناڵی ناوخۆیی دەرکرد.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم واژۆی شێروان عهوڵا خورشید بهڕێوهبهری گشتی راگهیاندن و چاپ و بڵاوكردنهوهی لەسەرە، “پاڵپشت بە ماددەی سێیەم بڕگەی یەکەم خاڵی پێنجەم لە رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2014، لەبەرئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان هاتووە مۆڵەتیان نوێنەکردووەتەوە، بڕیارماندا بە راگرتنی پەخشی ئاسایی تا مۆڵەتەکانیان نوێدەکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت”.