عێراق هەشت ملیۆن دانە لە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە بەریتانیا دابین دەكات

ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەمڕۆ هەینی 11ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، “حكومەتی عێراق هەشت ملیۆن ڤاكسینی “ئەسترازینیكا”ی بەریتانی بۆ هاوڵاتییانی دابین دەكات.”

وتیشی، “بەریتانیا زۆر خۆشحاڵە بەو هاوكارییەی لە بواری تەندروستیدا لەگەڵ عێراق دەیكات، بەمنزیكانە هاوكارییەكی نێوان عێراق و زانكۆی ئۆكسفۆرد جێبەجێدەكرێت كە دابینكردنی ڤاكسینی “ئەسترازینیكا”یە و حكومەتی عێراق هەشت ملیۆن دانەی لەو ڤاكسینە دەستەبەركردووە.”

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕاشیگەیاند، “ئەو ڤاكسینە نرخەكەی هەرزان نییە بە جۆرێك هەموو كەسێك بەدەستی بخات، بەڵام بەم نزیكانە ژمارەیەكی زۆری دەگاتە عێراق و هاوڵاتییانی پێدەكوترێت، ئەوەش گۆڕانكاری لە دۆخی تەندروستی و ئابوریی عێراق-دا دەهێنێتە ئاراوە.”

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وڵاتەكەی تاقیدەكاتەوە

بابەتی دواتر

گوڵاڵە.. لە هێرشێكی داعشەكاندا پێنج كەس بوون بە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share