کەمپینێک بۆ پاراستنی سلێمانی لە خۆراکی ناتەندروست رادەگەیەندرێت

بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتییان لە خواردن و خواردنەوەی رێگەپێنەدراو و ناتەندروست، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کەمپینێکی 10 رۆژەیی راگەیاند.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “وەک دەزانین سلێمانی لە خۆراکی تەندروست و پاکوخاوێن لە پێشی هەموو پارێزگاکانەوە، بۆ هێشتنەوەی بەم شێوەیەش و زیاتر گرنگیدان بەو بابەتە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کەمپینێکی 10 رۆژەیی گەڕان و پشکنینی ئامادەکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە 320 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە هەڵمەتەکەدا بەشداری دەکەن، بەسەر 107 تیمدا دابەشبوون، کە دوو ئەرکی سەرەکیان هەیە، کە یەکەمیان پشکنینە و ئەوی دیکەشیان هۆشیارکردنەوەیە، ئامانجمان ئەوەیە پشکنین بۆ چوار هەزار شوێنی دروستکردنی خواردن و خواردنەوە بکەین و نموونەی 500 شوێن وەردەگرین و چێکی مۆڵەت و مۆڵەتی کارمەندەکانیان و شوێنەکانیان دەکرێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، “هەر لە هەڵمەتەکەدا سەردانی 500 خوێندنگا دەکرێت و خوێندکاران لەبارەی خواردنی رێگەپێدار و تەندروست هۆشیاردەکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share