بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پڕۆژەی سەوزكردنی چەند شارێكی تر جێبەجێدەكرێت

لە چێوەی هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پڕۆژەکانی دارستانی ئەزمڕ لە سلێمانی، چەناخچیان لە شارەزوور، خەلەکان و قەرەداغ هەڵمەتی نەمام روواندن بەردەوامە.

لەو بارەیەوە هاوکار جەلال بەڕێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی هەڵمەتی نیشتمانیی روواندنی یەك ملیۆن نەمام کە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی جێبەجێی دەکات زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەمڕۆ شەممە لە پڕۆژەکانی دارستانی ئەزمڕ، چەناخچیان، خەلەکان و قەرەداغ کارکردن، بەردەوامبوو بۆ ئامادەکردنی چاڵ و روواندنی نەمامی پێویست لەنێو پڕۆژەکاندا.

وتیشی، “بەمنزیکانە کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی تری دارستانیدا لە چەند شار و ناوچەیەکی تری هەرێم رادەگەیەنین”.

سەباح هەورامی، سەرپەرشتیارى پڕۆژەى دارستانی ئەزمڕ لەبارەی وردەكاریی پڕۆژەكەوە رایگەیاند، “دواى روواندنی سەدان نەمام لە رۆژانی رابردوودا، ئەمڕۆ دەستمانکرد بە لێدانی چاڵى نوێ بۆ روواندنی نەمامی زیاتر لەپێناو سەوزکردنی ئەم دارستانەدا کە دەڕوانێت بەسەر هەموو شارى سلێمانیدا و دیمەنێکی جوان دەداتە شارەکە و کاریگەریشی دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەکەمان”.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدینیۆیەکی دیکە بەڕێوەیە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share