بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەشە خۆراكی مانگانەوە دەردەچێت

وەزارەتی بازرگانی دەستكردن بە دابەشكردنی ماددە زیادكراوەكانی بەشە خۆراك رادەگەیەنێت و بڕیارێكیش سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مانگە ئاشكرادەكات.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەستكراوە بە زیادكردنی ئەو خێزانانەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەیانگرێتەوە بە باشكردن و زیادكردنی ماددەكانی بەشە خۆراك و پێدانی بە بریكارەكان لە سەرتاسەری وڵات لە بڕەكانی داهاتوودا.

ئەوەشی وت، “وەزارەتەكەیان رێوشوێنەكانی زامنكردنی ماددە خۆراكییەكانی گرتووەتەبەر و سەرجەم كۆگاكان بڕی پێویستیان تیایە، هیچ گرفتێك لە پرۆسەی ئامادەكردندا نییە، رێوشوێنەكان خێراكراون تا ئەو ماددانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری زیادكردنیان دراوە بدرێتە خێزانەكان”.

حەنون دووپاتیشیكردەوە، سەرجەم ماددەكانی پێشوو و زیادكراوەكان لە كۆگاكاندا هەن، جگە لە ئاردی سفر.

ئاشكراشیكرد، وەزارەتی بازرگانی بڕیارێكی دەركردووە كە رێگریدەكات لە بە بەشبەش دابەشكردنی ماددەكان و، پێویستە هاوڵاتییان سەرجەم ماددەكان (كە حەوت ماددەی سەرەكییە) پێكەوە وەربگرن، هەر كەموكوڕییەك بریكار و ناوەندی خۆراكی ناوچەكە لێی بەرپرسیار دەبن.

بڕیارێكی نوێی دیكە كە لەلایەن وەزارەتەكەوە جێبەجێدەكرێت و بەمدواییە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، ئەوەیە كە تەنها ئەو هاوڵاتییانەی مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار و زیاترە بەشە خۆراكیان دەبڕدرێت، كە پێشتر مووچەی یەك ملیۆن و نیو دینار و زیاتر دەیگرتنەوە، بەمەش بەشێك لە مووچەخۆران جارێكی دیكە دەتوانن لە وەرگرتنی بەشەخۆراك سوودمەندبن.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروستدەکرێت بەپێی باری دەروونیی شۆفێرەکەی رەنگەکەی دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

دروستكردنی هێز بۆ دەركراوەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share