پەرلەمانتارێک ئاشکرای کردووە کە کارمەندانی کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور سەرجەمیان کراون بە هەمیشەیی.
ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، سەرجـەم کارمەندانی پاسەوانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور ، گرێبەستەکانیان کراوە بە هەمیشەیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “چاودێری ڕێکارە کارگێرەکانیان دەبین تاوەکو دەستبەکاربوونیان”.