ترامی بەغداد.. بیستەكانی سەدەی رابردوو

یەكێك بووە لە دەستكەوتەكەكانی میدحەت پادشا والی بەغداد لە بیستەكانی سەدەی رابردوو كە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییان لە نێوان بەغداد و كازمییە بەكارهێندراوە.
ترامی بەغداد لەو سەردەمە جێی شانازی هاوڵاتییانی شارەكە بووە، هەرچەندە پێشتر و لە ساڵی 1871 لە قاهیرە بیرۆكەی ئەو پڕۆژەیە گەڵاڵەكراوە و جێبەجێكراوە.
ترامی بەغداد لە كاتژمێر شەشی سەر لەبەیانی كاریپێدەكرا تا كاتژمێر 10ی شەو، كرێی گواستنەوەش لەسەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەكاندا یەك قروش بووە و دواتر لەسەر سەردەمی دەسەڵاتی ئینگلیزییەكان بووەتە چوار قروش كە كرێی دانیشتن لە پێشەوە و دواوە جیاوازبووە.
بەهۆی كەمبوونەوەی هۆیەكانی گواستنەوەشەوە ئەو كات پەنای بۆ براوە كە ترامەكە چەند ئەسپێك رایان دەكێشا و دوو هێڵی گواستنەوەشی بۆ هاتن و رۆیشتن بۆ دیاركرابوو، ترامی بەغداد لەسەر شێوازی قیتاری ئێستادا دروستكرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
Total
0
Share