ئەمریكا: ڕێككەوتنی سعودیە و ئیسرائیل مسۆگەرە

گارید كۆشنەر، ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، “ڕێككەوتنی سعودیە و ئیسرائیل مسۆگەرە.”

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ڕێككەوتنی نێوان مەغریب و ئیسرائیل-ی ڕاگەیاند، ڕاوێژكارێكی ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ڕێككەوتنی نێوان سعودیە و ئیسرائیل هەر دەبێت ڕوبدات و وتی، “ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل، مسۆگەرە و ڕودەدات.”

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی ئەمریكا باسی لە وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئیسرائیل و مەغریب كرد و ڕایگەیاند، “هەردوولا دەستبەجێ نووسینگەكانیان لە ڕیبات و تەل ئەڤیڤ دەكەنەوە و باڵیۆزخانەكانیان دەستبەكاردەبن. ئیسرائیل و مەغریب پەیوەندی و هاوكاریی ئابوریی نێوانیان بەهێزدەكەن.”

گارید كۆشنەر جەختیكردەوە كە “ئەمڕۆ ئەمریكا هەنگاوێكی تری مێژوویی بەدیهێناوە، سەرۆك ترەمپ ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان مەغریب و ئیسرائیل دا ئیمزاكرد و بەوەش لە ماوەی چەند مانگێكدا چوارەم ڕێككەوتنی لەوشێوەیە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا دێتەئاراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share