دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا

بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا و قائیمقامی چەمچەماڵیش زانیارییەكەی پشتڕاستكردەوە بەڵام دەڵێت، “هۆكاری تەقینەوەكە دیارنییە” و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بەردەوامە.

رەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 9:30ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیستراوە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نییە، زيانی ماددی نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان راسپێردراون كە بزانن زیانە ماددییەكان و جۆری تەقەمەنییەكە چییە.

ئاشكراشیكرد، ئەو تەقینەوەیە هیچ زیانێكی لە كیڵگەكە نەداوە و بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە” د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی…
Total
0
Share