خواستی تورکیا و ئیدارەی نوێی ئەمریکا چی بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دێنێت؟

لەگەڵ وتەکانی نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کە ڕایگەیاندبوو ئەمریکا بۆ پاراستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە سوریا نەماوەتەوە و بەڵکو ڕێگری لە هەژموونی ڕوسیا دەکات، تورکیا داوا دەکات هاوکارییەکان بۆ هەسەدە ڕابگیرێت.

جەیمز جێفری، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا دوێنێ ٩ی کانونی یەکەم لەگەڵ سایتی ئەلمۆنیتەر ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا لە باکوری سوریا ماوەتەوە تا پارێزگاری لە بیرەنەوتەکان بکات و نەکەونە دەستی داعش، لەهەمان کاتدا ڕێگە لە هەژموونی ڕوسیا و حکومەتی سوریا و ئێران بگرێت”.

ئەم وتەیەی جێفری کە پاراستنی هەسەدەی وەک خاڵی سێیەم لە ئەجێندای ئیدارەی ترەمپدا باسکردووە، وایکرد کە تورکیا داوابکات ئیدارەی نوێی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاری بۆ هەسەدە ڕابگرێت.

ئیدارەی ترەمپ نەرمبوو بەرامبەر جوڵەکانی تورکیا

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەگەرچی بە وتار چەندینجار نیگەرانی دەربڕی لەسەر جوڵەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بە کرداری ڕێگەی لە تورکیا نەگرت کاتێک عەفرینی داگیرکرد و پاشان ساڵی ڕابردوو ناوچەکانی سەرێکانێ و دەوروبەریشی داگیرکرد.

تورکیا توانی ئەو ناوچانە لە بە شەڕ لە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات بسێنێت و پاشان ئەمریکا بهێنێتە ئەنقەرە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک لەگەڵ هەسەدە.

تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی ئیدارەی ترەمپ، جۆبایدن زیاتر نەرمی بنوێنێت و تەنانەت هاوکاریش بۆ هەسەدە ڕابگرێت، ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژ بەناوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لەمیانەی كۆنگرەیەكدا كە سندوقی مارشاڵی ئەڵمانی ئەنجامیدا وتی، “باوەڕمان وایە دەكرێت سەرەتایەكی نوێی باشمان لەگەڵ ئیدارەی بایدن-دا هەبێت”.

وتەبێژەكەی سەرۆكی سوریا جەختیشیكردەوە لەسەر “دوو پرسی گرنگ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی توركیا” كە لە ئیدارەكەی بایدن چاوەڕوانین کە یەکێکیان دۆسییەی گولەنییەکانە و دۆسیەی دووەم هاوکاری ئەمریکایە بۆ هەسەدە.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی تورکیا پرسی یەكەم هاوپەیمانی واشنتن-ە لەگەڵ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعش لە سوریا، كە توركیا وەك بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان لێی دەڕوانێت. كاڵن وتی، “ئومێدمان وایە گۆڕانكاری لەم سیاسەتەدا بێتە ئاراوە” ئەمەش لەكاتێكدایە دیموكراتەكان پاراستنی هاوپەیمانەكانیان بە یەكێك لە كارە پێشینەكانیان دادەنێن.

 

بابەتی پێشتر

مەغریب و ئیسرائیل ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتێكی دیكە دەوامی كەمكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە دەوامی فەرميی وەزارەتی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە . بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە…
Total
0
Share