کەرەستەكانی بیناسازی دەخرێنەژێر پشكنین و تاقیكردنەوەوە

لیژنەیەكی نوێ لە قائیمقامیەتی سلێمانی پێكهێنرا و چاودێریی کوالێتیی پڕۆژە خزمەتگوزاری و بازرگانییەکان و كەرەستەكانی بیناسازی دەکات.

لە راگەیەندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووە، “نوێترین لیژنەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی (بەدواداچوونی کەرەستەی بیناسازی)ـیە، چاودێریی کوالێتیی کەرەستە سەرەکییەکانی بەکارهاتووی بینا و پڕۆژەکان دەکات”.

لیژنەكە لە نوێنەری فەرمانگەکانی کوالێتیی کۆنترۆڵ، تاقیگەی بیناسازی و ئاسایش، پیشەسازی و نەوت و کانزاکان پێکهاتووە، سەردانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بیناسازی وەکو شیش و چیمەنتۆ و بلۆک و خشت و بۆریی پلاستیک و چەو و لم و قیر دەکات و تەماشای پشکنینەکان دەکات، گومانی لە هەر کەرەستەیەک هەبێت پشکنینی تایبەتیی بۆ دەکات.

لەبارەی کەرەستە هاوردەکراوەکانیشەوە، محەمەد ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی کەرەستەی بیناسازی دەڵێت، “هەموو ئەو کەرەستانە لە خاڵە سنوورییەکانەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، ئەگەر گومانمان هەبوو جارێکی تر پشکنینیان بۆ دەکەینەوە” و جەختیكردەوە، “ئەو کەرەستانەی کە لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێن، بەراورد بە هاوردەکان کوالێتییان زۆر باشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لە گفتوگۆی…
زیاتر ببینە

سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال…
Total
0
Share