هۆكاری پەككەوتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا ئاشكراكرا

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایدەگەیەنن، گرفتێك لە سیستمی ئاگاداركردنەوەی فڕۆكەوانان بووەتەهۆی وەستانی گەشتە ناوخۆییەكانی وڵات بۆ چەند كاتژمێرێك، هۆكارەكەشی بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دۆسیەیەكی تێكچوو بووە لەناو داتاكاندا.

نووسینگەی فڕۆكەوانیی فیدراڵی ئەمریكی (FAA) لە راگەیەندراوێكدا لە تویتەر رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان راوەستانەكە بەهۆی بوونی دۆسیەیەكی تێكچوو بووە لە بنكەی داتاكاندا.

دووپاتیشیكردەوە، لەئێستادا هیچ بەڵگەیەك نییە لەبارەی روودانی هێرشی ئەلیكترۆنی (سیبرانی) كە سیستمەكەی گرتبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە كاری جددی دەكەن بۆ دیاریكردنی هۆكاری گرفتەكە و گرتنەبەری سەرجەم هەنگاوە پێویستەكان بۆ رێگری لە جارێكی دیكە روودانی ئەو جۆرە پەككەوتنە.

ئێوارەی دوێنێ بەهۆی گرفتی ئەلیكترۆنییەوە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك راوەستان، بەر لەوەی بە پلەبەندی گەشتەكان دەستپێبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

لەسەر فول لایت بە چەقۆ هێرشدەكرێتە سەر گەنجێك

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: تا 2050 جیهان چارەکێک لە ئاوی ئەمبارکراو لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share