ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی كار و چالاكیە بەردەوامەكانی هێزەكانمان لە ‎بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەزای حاجیاوا و دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاریی ورد لە 10ی 1ی 2023 كاتژمێر 7ی شەو توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەربووە وە بڕێك لە ماددەی هۆشبەری پێبووە لە جۆری (هێرۆین).

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار پێشتر لەلایەن دادگاوە دەواكراوبوو، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ هۆكاری دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

رەنگە گونجاو بێت بۆ نیشتەجێبوون.. دووەم هەسارە بە قەبارەی زەوی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share