ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ئەمریکا ڕاگەیاند بەهۆی تێکچوون و هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە.
ئیدارەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەمریکا رایگەیاند، “هەوڵ هەیە بۆ چاککردنەوەی هەڵەی تەکنیکی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان”.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە گەشتەکان لە سەرانسەری ئەمریکا راگیراون دوای لەکارکەوتنی سیستەمی کۆمپیوتەر لە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی.
بەپێی ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەکان FlightAwareنزیکەی 760 گەشت دواکەوتوون لە گەشتەکانی هاتن و ڕۆشتن.
ئیدارەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمریکا، لە تویتێکدا رایگەیاندووە، کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمەکە.