لە ساڵی 2022 31 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی

دەزگای گشتیی کاروباری مین بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022 لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربوون.

دەزگای گشتی کاروباری مین ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای هەولێر 211 هەزار و 611 مەتر دووجا و لە سنووری پارێزگای سلێمانی 198هەزار و 632 مەتر دووجا و لە

سنووری پارێزگای دهۆک 221 هەزار و 947 مەتر دووجا و لە سنووری گەرمیان 104 هەزار و پێنج مەتر دووجا رووبەری زەویی لە کێڵگە مینەکان پاککراونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەمان ساڵدا بەهۆی تەقینەوەی مینەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربوون کە زۆرترینیان لە سنووری سلێمانی بوون”.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆمەدرید دیپاى دەوێت

بابەتی دواتر

براوەکانی گۆڵدن گڵۆب کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share