یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى جواو فلێکس دەیەوێت دیپاى هێرشبەری بەرشلۆنە بکڕێت.
دیپاى لەدواى چوونی لیڤاندۆڤسکییەوە بۆ یانەى بەرشلۆنە، بووەتە یاریزانێکی یەدەگ و چەندین جار هیواى ڕۆیشتنی خواستووە.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان ئێستا یانەى ئەتلەتیکۆ ئامادەیە گریبەستی لەگەڵ بکات.
بەڵام سەرەتا بۆ شەش مانگ و دواتر گەر زانیان سودی دەبێت ئەوا بۆ دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ دەکەن.