راوێژكاری سەرۆك وەزیران: بودجەی 2023 لە تەواوبووندایە

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوایین زانیاری لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 ئاشكرادەكات و دەڵێت، بەمنزیكانە دەبرێتە پەرلەمان.

موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023ـی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرد و جەختدەكاتەوە كە پڕۆژەیاساكە لە لایەن حكومەتەوە لە كۆتا قۆناغدایە و بەمزووانە تەواودەكرێت.

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران وتیشی، “دوای تەواوبوونی پشووی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی ساڵی 2023، پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بە مەبەستی پەسەندكردنی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ناوچه‌ كوێستانییه‌كان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى ‏كوردستان په‌ڵه‌یداوه‌ و جوتیاران ده‌توانن بنه‌تۆو بچێنن، به‌ڵام…
Total
0
Share