هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی رابردووی رووداوەکەنای هاتوچۆی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە لە ساڵی 2022دا زیاتر لە سێ هەزار و 700 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 445 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان 3706 رووداوی هاتوچۆ لە جۆرەکانی وەرگەڕان، پێکدادان و شێلان روویانداوە.

لە ئەنجامی سەرجەم رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 78یان لە رەگەزی مێ و 367یان لە رەگەزی نێر بوون.

هەروەها حەوت هەزار و 225 کەسیش برینداربوون و هەزار و 586 کەسیان مێ بوون و پێنج هەزار و 639 کەسیشیان لە رەگەزی نێر بوون.

لە کۆی گشتیی رووداوەکان 444 رووداویان تەنها بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە روویانداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆی گشتیی رووداوەکانی هاتوچۆ لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 120 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، بەمەش بەراورد بە ساڵی 2021 رووداوەکانی هاتوچۆ لە 2022دا 414رووداو کەمی کردووە.

بابەتی پێشتر

شێخی قەتەر تۆپەکە دەباتە ئینگلتەرا

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەفرەوە رێگایەک داخرا

بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارین رێگای نێوان سۆران – سیدەکان داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە رێگای…
Total
0
Share