بانكی ناوەندی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆلارەوە راگەیاند

بانكی ناوەندی جەختدەكاتەوە كە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەو پلانەی بانكی ناوەندی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە كە كردنەوەی ناوەندێكی فرۆشتنی دۆلارە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، ناوەندەكە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوه‌ندی دەدات بە گەشتیاران و 100 دۆلار بە 146هەزار دینار دەفرۆشێت.

بانکی ناوه‌ندی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە و دەڵێت، لە رێگەی كردنەوەی ناوەندی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار بە 20 بانک، بەهای دینار بەرزدەكاتەوە و سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو دەگەڕێنێتەوە.

لە بەرامبەر ئەو بانگەشانەی بانكی ناوەندیدا، بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق باس لەوە دەكەن كە رێكارەكانی بانكی ناوەندی چارەسەرێكی ریشەییانەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ناكەن، بەو پێیەی لە فڕۆكەخانە هه‌ر گه‌شتیارێک تەنها پێنچ هه‌زار دۆلاری پێده‌فرۆشرێت و لەوەشدا بازرگانان سوودمەنددەبن و ئەوان دۆلارەكان دەكڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share