بەهۆی داڕمانی شاخەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون

سەرۆکایەتییی شارەوانیی دوکان بڵاویکردەوە، بەشێک لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوکانی سەروو داڕما و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی بە سوکی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلێک کەوت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی دوکان بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆکاری سروشتی بەشێک لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوکانی سەروو داڕما و بەو هۆیەوە ستوونێکی کارەبا کەوت و ئۆتۆمبێلێکی تاکسی زیانی بەرکەوت و شۆفێر و سەرنشینێکی بەسوکی برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا تیمەکانی شارەوانیی دوکان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکەن داوا لە شۆفێران دەکەین بە ووریاییەوە هاتوچۆ بەشەقامەکەدا بکەن و رێگە لاوەکیەکە بەکاربهێنن”.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) عوممان بە زەحمەت لە یەمەنی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share