ژنێک بە کەرەستەی نوشتە و جادووگەرییەوە دەستگیرکرا

ژنێکی عێراقی کە کاری جادووگەری و نوشتەی کردووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر کەرەستەکانیشیدا گیراوە.

لە دەروازەیەکی سنووریی نێوان عێراق – کوەیت هێزە ئەمنییەکان ژنێکیان دەستگیرکردووە کە کەرەستەی نوشتە و جادووگەریی پێبووە، دوای لێکۆڵینەوەش دانیناوە بەوەی کە ئەو کارە دەکات.

بەپێی راگەیەندراوی گومرگی عەبدلی، ئەو ژنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەروازەکەوە گومانی لێکراوە و پشکنینی پێویستی بۆ کراوە، دەرکەوتووە کە کۆمەڵێک کەرەستەی نوشتە و جادووگەریی قەدەغەکراوی پێبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتی لێپرسینەوەیدا دانیناوە بەوەی کە خۆی کەرەستەکان بەکاردەهێنێت، ژنەکە و کەرەستەکانیش رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی بەهۆی بەشداریكردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستبەسەركران

جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەركراون بەهۆی ئەوەی بەشداریی…
Total
0
Share