هاتوچۆ لەبارەی نمایشكردن بە ماتۆرسكیلەوە هۆشداری دەدات و دوا وادە دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، رۆژانە هاوڵاتییانی قەزاكە نیگەرانن لە نمایشكردن بە ماتۆرسكیل و جەختیشدەكاتەوە 20ی ئەم مانگە دوا وادەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆرسكیلانە دەگیرێتەبەر كە تۆمارنەكراون و ماتۆرسوارەكانیش پێویستە مۆڵەتیان پێبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژانــە پەیـوەندی و سكــاڵایەكی زۆر دەكرێت كە هەندێك ماتۆڕسوار لە چەند شوێنـێك نمایشی ماتــۆڕسكیل دەكەن و بـوونەتە جێـی نیگەرانی و بـێزاركردنی دانـیشتـووانی ئەو گەڕەكانە و چەند ناوچەیەك.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتـۆڕی بێسەرەتا دەستپێدەكات و دوا وادەش 20ی ئەم مانگەیە كە رێكاری یاسایـی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت بۆیە پێویستە ماتۆرسكیلەكانیان تۆماربكەن و مۆڵەتیان پێبێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 تاوانی كوشتن لە هەولێر كەمیكردووە

بابەتی دواتر

ڕەحمان خانی: بەشێك لە بەنداوە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان پڕبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گەشتی عومرە كەمكرایەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ڕایگەیاند، لەچێوەی پلانێكی گونجاودا نرخی گەشتی عومرە کەمکرایەوە. شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share