خوان لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە وردەکاری کێشەکانی یانەکەی و بابەتی فرۆشتنی مێسی دەکات.
لاپۆرتا دەڵێت هیچ چارەسەرێکم لەبەردەم نەبووە و دەبوو دەستبەرداری مێسی ببین لەبەر بەرژەوەندی بەرشلۆنە.
وتەکانی لاپۆرتا لەسەر مێسی
– هیچ بژاردەیەکم لەبەردەم نەبوو تەنها ئەوە نەبێت دەستبەرداری مێسی ببین
– ناچار بووین بەرژەوەندی بەرشلۆنە بخەینە پێش بەرژەوەندی باشترین یاریزانی مێژووی بەرشلۆنەوە
– نەمدەتوانی شتێک بکەم بۆ ئەوەى پارێزگاری لە مێسی بکەین، باشترین چارەسەر ئەوە بوو دەستبەرداری ببین
– ئێستا یاریزانی بەرشلۆنەیە و ناتوانین قسەى لەسەر بکەین، باشترە تەرکیز بکەینە سەر بەرشلۆنە
– لیۆ هەمیشە بەشێکە لە یانەى بەرشلۆنە و پێمخۆشبوو کۆتایییەکی باشتری هەبوایە