کام گرووپی خوێن زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشکی لەسەرە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە گرووپی خوێن کاریگەریی هەیە لەسەر زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەوانەی لە جۆری گرووپی خوێنی Aـن زۆرتر ئەگەری هەیە تووشی جەڵتەی مێشک ببن بەر لە تەمەنی 60 ساڵی وەک لەوانەی هەڵگری گرووپە خوێنەکانی دیکەن.

هەندێک لە گرووپەکانی خوێن دەوڵەمەندن بە ماددەی کیمیایی لەسەر رووی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، لە سەرەکییترینیان گرووپی A و B ئەگەری هەیە هەندێک جار بەهۆی بازدانەوە گرووپەکانی AB، B و O ئەوە تایبەتمەندییەیان هەبێت.

توێژینەوەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 2022 دەریدەخات کە توێژینەوە بۆماوەییەکانیان پەیوەندیی بەهێزی بۆماوەیی لەنێوان گرووپی خوێنی A1 و جەڵتەی مێشکدا هەیە.

توێژەران هەستاون بە کۆکردنەوەی داتاکانی 48 توێژینەوەی بۆماوەیی کە لانیکەم 17 هەزار کەسی تووشبوو بە جەڵتەی مێشک بەشدارییان تێداکردووە، هەروەها 600 هەزار کەسی نا تووشبووی تێدابووە، تەمەنی بەشداربووەکان لەنێوان 18 بۆ 59 ساڵدا بووە.

یەکێک لە شیکارییەکانی پەیوەستبووە بە پەیوەندیی جۆری خوێن و تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەرکەوتووە ئەوانەی گرووپی خوێنی Aـن بەڕێژەی 16% ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە وەک لە گرووپە خوێنەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

زیاتر لە 700 هەزار كەس لە ئینگلتەرا و وێلز بێ گەرمكەرەوە دەمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share