شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە هەوڵی تیمەكانی شارەوانیی پێنجوێن، پۆلیسی هاتوچۆ و ناوخۆ رێگای ملەكەوە كرایەوە و داوا لە شۆفێران دەكەین بە كاری زۆر پێویست نەبوو سەردانی دەرەوەی شار نەكەن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە ئێستادا بە هەوڵی تیمەكانی شارەوانیی پێنجوێن، پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی ناوخۆ رێگای ملەكەوە كرایەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین بە وریاییەوە شۆفێری بكەن ئەگەر كارێكی زور پێویست نەبوو سەردانی دەرەوەی شار نەكەن كە تیمەكانی شارەوانیش شەو و ڕۆژ لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دوو رێگا بەهۆی بەفرەوە داخران

بابەتی دواتر

عومرەكارێك پاش گەڕانەوەی بۆ هەرێم كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share