كەشناسیی سلێمانی: سبەینێ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لەناوچەكە كردووە، بارانبارین لە سەنتەری شاری سلێمانی تاوەكو دوای نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاریگەریی شەپۆلی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و لە سەنتەری شاری سلێمانی بارانبارین تاوەكو دوانیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوامدەبێـت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما 10.5 پلە بووە و نزمترین پلە 2.5پلە بووە، بۆ سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە شاری سلێمانی 9.5 پلە دەبێت و نزمترین پلەش دوو پلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەو ئاژەڵەی ناوی لەگەڵ خوێنڕێژی و تۆقاندن تێکەڵ بووە

بابەتی دواتر

10 سوودی زۆر گرنگی وازهێنان لە جگەرەكێشان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی گوێر كۆنتڕۆڵكرا

پاش چەند كاتژمێرێك كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ئەو ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا كە لە پاڵاوگەیەكی پێشووی گوێر كەوتبووەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share