عەقیدێك و نەقیبێك لە كاتی سەرانە وەرگرتندا گیران

لە كاتی سەرانەسەندن لە هاوڵاتییەك، دوو ئەفسەر كە یەكێكیان بەڕێوەبەری بنكەیەكی پۆلیسە دەستگیركران و رادەستی دادگا كران.

دەستەی دەستپاكی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دوو ئەفسەر بە پلەی عەقید و نەقیب سەرانەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتووە و لە كاتی وەرگرتنی پارەكەدا دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكی عێراق، ئەو دوو ئەفسەرە لە بەرامبەر راپەڕاندنی ئەركی ئاسایی خۆیاندا، هاوڵاتییەكیان ناچاركردووە بەرتیل و سەرانەیان پێبدات.

ئاشكرایكردووە، عەقیدەكە بەڕێوەبەری بنكەیەكی پۆلیسە لە دیوانییە و نەقیبەكە ئەفسەری لێكۆڵینەوەیە لە هەمان بنكە، هاوڵاتییەكە سكاڵای تۆماركردووە بەوەی ئەو دوو ئەفسەرە داوای سەرانەی لێدەكەن، دوای چاودێریكردن، لە چێشتخانەیەك لە كاتی وەرگرتنی سەرانەدا دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share