ژنێک کەوتە ژێر بارهەڵگرێک و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ژنێک ژێر بارهەڵگرێک کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەمە لە ناو شاری کەلار لە گەڕەکی سیروان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و ژنێک گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری میتسیوبۆشی ژنێک دەکات بە ژێرەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، “تیمی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

پارێزه‌رێك درایەبەر ده‌ستڕێژی گولـله‌

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share