ژن و پیاوێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی هەولێر – کۆیە روویدا و بەهۆیەوە ژنێك و پیاوێك كە هاوسەری یەكدین گیانیان لەدەستدا.

رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە و لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێكدا لە نزیک یەكتربڕی دەربەند روویداوە، لە ئەنجامدا شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە کە هاوسەری یەکتر بوون گیانیان لەدەستداوە.

سەرباری زیانی گیانی، رووداوەكەی هاتوچۆ زیانێکی زۆری ماددیی لێکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بە تەواوەتی تێكشكاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان زامنی بەهێزیی ئابووریی ناوچەكەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەی كەرتی وزە و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەیڕەوكردنی…
Total
0
Share