به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا و بازرگانیی نێوانیان و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن بە “بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه”، تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن له دانوستان، به‌ڵام هێشتا ناكۆكییەكی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان سه‌ردانی بڕۆكسلی كرد و له‌گه‌ڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆبووەوه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه، نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامداوه و ئاماژەی بەوەشكردووە، “له‌نێوان هه‌ردوولادا ناكۆكی گه‌وره هه‌یە و نازاندرێت ئه‌و ناكۆكییانه ده‌ڕه‌وێندرێنه‌وه یان نا، هه‌ردوولا بڕیاریانداوه دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه كراوه، بۆریس جۆنسن نایه‌وێت ڕێككه‌وتنێك بكات كه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ردوولاش ڕێككه‌وتوون كه پێویسته تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یەكەم “بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن”.