لە شارێك 150 كەس بە یاریی ئاگرین برینداربوون

لە شەوی سەری ساڵدا و تەنها لە بەغداد، 150 كەس بە یاریی ئاگرین و “گولـلەی وێڵ” برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، بەهۆی یاریی ئاگرین و تەقەكردنی هەڕەمەكییەوە 150 كەس لە بەغداد برینداربوون كە 20 كەسیان زەبر بەر چاوەكانیان كەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لە شەوی سەری ساڵدا هیچ كەسێك بە رووداوی پەیوەست بە ئاهەنگەكانەوە گیانی لەدەستنەداوە و بەشێك لە بریندارەكانیش دوای چەند كاتژمێرێك لە برینداربوونیان سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، بۆیە ئامارەكە درەنگ بەدەستهاتووە.

هاوكاتی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، هێزە ئەمنییەكان دەستگیركردنی دەیان كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن لە شەوی سەری ساڵدا دەستگیركرد و 15 كەسیان تەنها لە پارێزگای میسان دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
Total
0
Share